جێگری سەرۆکی ئەمریکا داوای دیدارێکی تایبەتی محسن ڕەزایی دەکات

30/10/2026

جەی دی فانس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە نامەیەکدا پێشنیاری کۆبوونەوەی کەسیی لەگەڵ محسن ڕەزایی کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ڕێگە لە ئێران بگرێت بێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

بەگوێرەی هەواڵیکی واشنطن پۆست ئیدارەی ترامپ پێیوایە ڕەزایی بەهۆی نفووزی لەناو دەسەڵات و پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوپای پاسداران دەکرێت کلیلی ڕێککەوتن بێت

لە هەمان کاتدا پینتاگۆن خۆی بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی فراوان دژی ئێران ئامادە دەکات

Views: 50