بکوژی هاوڵاتی (ئارام محمد حمەساڵح) دەستگیرکرا

31/10/2026

دوای ئەوەی لەڕێکەوتی ٢٠٢٦/١٠/٢٩ لە قەزای شارەزوور هاوڵاتی (ئارام محمد حمەساڵح) بەدەستڕێژی گولە کوژرا، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە ئەنجامدرا، شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار دەستنیشان كرا و شەوی ڕابردوو تۆمەتبار خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە کرد و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەی تۆمەتباردا

لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی(٤٠٦)لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە

Views: 73