سەربازێکی تورکیا لەسەر سنوری ئێران کوژرا
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیاند کە سەربازێکی سوپاکەیان لە ئەنجامی تەقەکردن لە ناوچەیەکی سنووری لەگەڵ ئێران کوژاوە، لە کاتێکدا هەوڵیداوە رێگری لە پەڕینەوەی کۆچبەری نایاسایی بکات
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، سەربازەکە ناوی (یوسف سایت ئۆنلۆ)یە و لە کاتی رێگرییکردن لە پەڕینەوە کۆچبەرانی نایاسایی لە سەر سنووری نێوان تورکیا و ئیران یە بریندار بووە، بێ ئەوەی وەزارەتەکە ئاماژە بە ناسنامەی تەقەکەکارەکە یان وردەکاری زیاتری رووداوەکە بکات.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو کە سەربازە بریندارەکە بە هەلیکۆپتەر بۆ نەخۆشخانەی حکومی بۆ هەکاری گواستراوەتەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام سەرەڕای هەوڵەکانی تیمی پزیشکی بۆ رزگارکردنی، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا
لە چەند ساڵی ڕابردوودا، تورکیا رێوشوێنەکانی پەڕینەوەی لەسەر سنووری نێوان ئێران توندتر کردووە و دیوارێکی سنووری بە درێژایی ۳۸۰ کیلۆمەتر دروستکردووە، بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی دزەکردن و کۆچی نایاسایی، بەتایبەت لەلایەن کۆچبەرانی ئەفغانییەوە
لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، دەسەڵاتدارانی تورکیا ۳۰ کۆچبەری نایاساییان لە ناو تانکییەکی بەتاڵی بارهەڵگرێکدا دەستگیرکرد کە لە نزیک سنووری ئێران خۆیان حەشاردابوو


