ئێران هێزی ئاسمانی و دەریایی بەریتانیای خستە لیستی تیرۆرەوە
01/11/2026
ەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە وەڵامی بڕیار و ڕێوشوێنەکانی ساڵی ڕابردووی لەندەن دژ بە تاران، هێزی دەریایی و ئاسمانیی شاهانەی بەریتانیایان خستووەتەو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتەشیان وەکو گرووپێکی دووژمنکار ناساندووە
بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران (کە لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە دەەرچووە)، تاران ئاماژەی بەوە کردووە کە بەریتانیا بەرپرسیارە لە لێکەوتەکانی ئەم بڕیارە. ئێرانیش ئەم هەنگاوەی بە کاردانەوەیەک ناوبرد بۆ
هاوئاهەنگیی سەربازیی بەریتانیا لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە جەنگی دژی تاران
بڕیارەکەی بەریتانیا لە تەممووزی ٢٠٢٦ بۆ بەتیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران
Views:
47


