عیراق پەنجا ملیۆن لیتر نەوتی ماڵان بۆ هەرێم دەنێرێت
01/11/2026
وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایگەیاند لەسەر بڕیاری عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، بڕی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوت بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دەنێرن و بە نرخی پاڵپشتیکراوی عیراق دابەش دەکرێت
لە شارەکانی عیراق جگە لە هەرێمی کوردستان، بری ١٠٠ لیتر نەوت بە ١٥ هەزار دینار بەسەر خێزانەکاندا دابەش دەکرێت، هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەی وەرزی سەرما خەریکە دەست پێدەکات، تا ئێستا هیچ پلانێکی دیاریکراو بۆ دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕانەگەیێندراوە، ئەو بڕیارەی وەزارەتی نەوتی عیراق بە نرخی پاڵپشتیکراو جیا لەوەی ئاسانکاریەکە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم بە تایبەت ناوچە شاخاوی و گوندنشینەکان، کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوتی ئازادیش دەبێت کە لە ئێستادا بەرمیلێک نەوت بە ٣٤٠ هەزار دینار لە بازاردا دەفرۆشرێت
Views:
44


