دوای بڕیاری وەزارەتی نەوتی عیراق، نرخی نەوتی ماڵان دابەزی

01/11/2026

دوای بڕیاری وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ ناردنی نەوت بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتیکراو، نرخی نەوتی ئازاد لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان دابەزی

ئەمرۆ وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هاوڵاتیانی هەرێم ڕەوانە دەکەن، هاوکاتی ئەم هەواڵە، نرخی نەوت لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان دابەزی، پێشتر نرخی یەک بەرمیل نەوت ٣٢٠ هەزار دینار بوو، دوای ئەو بڕیارەی وەزارەتی نەوتی عیراق نرخی بەرمیلێک نەوت دابەزی بۆ ٢٨٠ هەزار دینار

چاوەڕێ دەکرێت بە دابەشکردنی ئەو بڕە نەوتە زیاتر نرخی نەوت دابەزێت

Views: 54