کریستیانۆ بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە یارییە نێودەوڵەتییەکان راگەیاند
05/11/2026
هەواڵ: سۆران سپۆرت
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ لە ڤیدیۆیەکدا کە لە ئینستاگرامی خۆی بڵاویکردووەتەوە، وازهێنانی لە یارییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال راگەیاند و وتی: شانازی بەو شتانە دەکەم کە لە گەشتەکەمدا بەدەستم هێناوە و بە تەواوی هەوڵی هەموو شتێکم بۆ پورتوگال داوە.
ڕاشیگەیاند: ژیانم تەرخان کرد بۆ ئەوەی ببم بە باشترین یاریزانی جیهان، ئەمڕۆ تێدەگەم کە گەورەترین سەرکەوتنم ئەوەیە کە شەرەفی نوێنەرایەتیکردنی باشترین وڵاتی جیهانم هەبووە
Views:
48


