پەیامێک لە بنەماڵەی کەریم خان برادۆستییەوە

05/11/2026

بنەماڵەی کەریم خان برادۆستی لەسەر بەشداری کردنی پەڕلەمانتارەکەیان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، پەیامێکیان بڵاوکردەوە

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

…بابەت ڕونکردنەوە

ئێمە وەک (بنەماڵەی میر کەریم خان برادۆستی) ئەم ڕوونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە !

ئەوەی دوێنێ ڕوویدا سەبارەت بە بەشداریکردنی (محمد فیصل برادۆستی) لە دانیشتنی پەڕلەمانی کوردستاندا. ڕایدەگەیێنین ئەم بڕیارە تەواو تاکە کەسییە ئیمە وەک بنەماڵەی کەریم خان برادۆستی بەرپرس نین و گوزارشت لە ڕای ئیمە ناکات.

ئێمە وەک بنەماڵەی کەریم خان، هەمیشە خاڵی کۆکەرەوەو بەیەک گەیاندن و لە یەک نزیککردنەوەی لایەنەکان بووین لە هەرێمی کوردستان، نەک هۆکارێک بووبین بۆ .لێکترازانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان

لە کۆتاییدا دووپاتی دەکەینەوە، کە خانەوادەکەمان بە سەربەخۆیی و دوور لە هەر لایەنێکی سیاسی دەمێنتەوەو بەردەوام دەبین لە خزمەتکردن بە گەل و نیشتیمان.

لەگەل ڕێزماندا

بنەماڵەی میر کەریم خان برادۆستی

5/11/2026

Views: 184