یەکەم وەزیری یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەسەر کشانەوە ڕاگەیاند

05/11/2026

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بڕیاری کشانەوەی یەکێتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەم وەزیری یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو بڕیارە ڕاگەیاند

هەولێر – سۆران نیوز

ئەمرۆ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیدا بە کۆی دەنگ بڕیاردرا تیمی یەکێتی لە حکومەت بکشیتەوە، ئەمەش وەک کاردانەوە بەرامبەر بە کاراکردنەوەی پەڕلەمان لەلایەن پارتیەوە، هەر دوای ئەو بڕیارە بێگەر تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری لەسەر پشکی یەکێتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پەیامێکی ىلاو کردەوە و ڕایگەیاند، پابەندن بە بڕیارەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

Views: 115