پەڕلەمانتارەکەی برادۆستیەکان دەست لەکار دەکێشێتەوە

05/11/2026

دوای ئەوەی پەڕلەمانتارەکەی برادۆستیەکان لەسەر لیستی یەکێتی بەشداری لە دانیشتنی کاراکردنەوەی پەڕلەمانی کوردستان کرد ئەمڕۆ بنەمالەی کەریم خان برادۆستی لە ڕونکردنەوەیەکدا بێ بەڕی خۆیان لەو هەڵوێستەی پەڕلەمانتارەکەیان ڕاگەیاند کە ئەوە هەڵوێستێکی کەسییە و گوزارشت لە ڕای ئەوان ناکات

بە پێی زانیارییەکی تایبەت کە دەست ماڵپەری سۆران کەوتووە، بنەماڵەی کەریم خان برادۆست بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵوێستەی کوڕەکەیان چاوەڕی دەکرێت محەمەد فەیسەل کەریم خان برادۆستی وەکو پەڕلەمانتار دەست لە کار بکێشێتەوە

Views: 248