کۆنسوڵی فەرەنسا: بانگهێشتكرابووین بۆ دیدارێكی ڕوونكردنەوە
06/11/2026
دوای کاراکردنەوەی پەڕلەمانی کوردستان لەلایەن فراکسیۆنی پارتییەوە، ڕۆژی دواترژمارەیەک لە دیبلۆماتکار و کۆنسوڵ و نوێنەرایەتی وڵاتان لە پەڕلەمان دەرکەوتن و میدیاکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان وا بلاویان کردەوە کە بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن سەردانی سەرۆکی پەڕلەمانیان کردووە
ئەمرؤش ئیمانوێل مینیوت، كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر، لەبارەی كۆبوونەوەی نێردە دیپلۆماسییەكانی وڵاتان لە هەولێر لەگەڵ سەرۆكایەتی نوێی پەرلەمانی كوردستان لە “ئێكس” نووسیویەتی، بانگهێشتكرابووین بۆ دیدارێكی ڕوونكردنەوە لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان.
Views:
86


