لە چیاکانی باڵەکایەتی بەفر باری

07/11/2026

سۆران نیوز – باڵەکایەتی

ئەو شەپۆڵە بارانەی ئێوارەی دوێنێ هەرێمی کوردستانی گرتەوە، لە هەندێک ناوچەدا بووە هۆی لافا و زیانی ماددی بەر هاوڵاتیان کەوت و چەند پردێک و رێگاوبانێک تێکچوون و ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بوو

لە ناوچەی باڵەکایەتی قەزای چۆمان سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بارانێکی زۆر باری و لە بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیەشدا بەفر لوتکەی چیاکانی سپی پۆش کردووە و کەشێکی تەواو سارد و زستانەی هێناوەتە ئاراوە

هاوکاتی ئەو باران بارینەش لە ناو بازارەکانی کوردستاندا، نرخی نەوت بە شیوەیەکی بەرچاو بەرز بۆتەوە و لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیلی نەوت بە ٣٣٠ هەزار دینار دەفرۆشرێت

Views: 137