کۆبوونەوەی دووشەممەی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نادرێت

08/11/2026

سۆران تی ڤی – هەولێر

وا بڕیار بوو ڕۆژی دووشەممە کۆبونەوەی پەڕلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و تێیدا فراکسیۆنی پارتی لیژنەی یاسایی هەلبژێرێت و دواتر هەنگاوەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم ئەنجام بدرێت

سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی سۆران تی ڤی ڕاگەیاند، بۆ هەر کۆبونەوەیەکی پەڕلەمان ٤٨ کاتژمێر پێشتر ئاگادارکردنەوە بڵاو دەکرێتەوە بۆ کۆبونەوەی پەڕلەمان، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاگادارکردنەوەیەکیان پێ نەگەیشتووە، بەمەش واتە دووشەممە ئەو کۆبونەوەیەی پەڕلەمان کە باسی لیوە دەکرا، ئەنجام نادرێت

Views: 155