بافڵ تاڵەبانی هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی لافاوەکەی هەولێر دەربڕی

08/11/2026

سۆران تی ڤی – سلێمانی

لەدوای لافاوەکەی شەوی ڕابردووی هەولێر و زیانەکانی، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشی ئاراستەی خەڵکی هەولێر کرد

تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە دڵیان لەگەڵ هاوڵاتیانی هەولێرە و بە خەمبارییەوە چاودێریی دۆخی سەختی ئەوان و زیانەکانی لافاوەکە دەکەن

هەروەها سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی منداڵە بێتاوانەکە و ئەو گەنجە کرد کە لە پێناو ڕزگارکردنی ژیانی هاونیشتمانییەکانی تردا گیانی خۆی لەدەستدا و بووە نموونەیەک لە قوربانیدان

بافڵ تاڵەبانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا داوای لە خودای گەورە کردووە بەهەشتیان پێ ببەخشێت و ئارامی و سەبووری بداتە بنەماڵە و کەسوکاریان

Views: 129