پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکوک هەڵدەبژێردرێت
11/11/2026
سۆران تی ڤی – کەرکوک
دوای ئەوەی محەمەد سەمعان پارێزگاری کەرکوک وەک وەزیری پێکهاتەکان لە حکومەتی عیراق دەستبەکار بوو، وا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ ئەو مەبەستە کۆببێتەوە و لەسەر پشکی تورکمان کاندیدێکی تر بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێرێت
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە سۆران تیڤی ڕاگەیاند، قەحتان وەنداوی بەرپرسی بەرەی تورکمانی لە کەرکوک لە جێی محەمەد سەمعان دەبێتە پارێزگاری نوێ
Views:
82


