قوباد تالەبانی سبەی لە کۆربەندی ستراتیژی سلێمانی قسە دەکات

12/11/2026

سۆران تی ڤی – سلێمانی

کۆربەندی ستراتیژی سلێمانی کە ئەمرۆ لە شاری سلێمانی بەڕیوەچوو، یەکێک لە میوانەکانی کۆربەندەکە بافل تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تێیدا قسەی کرد و دوا بڕیار و هەنگاوەکانی یەکێتی خستە ڕوو، سبەی لە دووەم ڕۆژی کۆربەندەکەدا قوباد تاڵەبانی قسە دەکات و چاوەڕێ دەکرێت لە قسەکانیدا قوباد تاڵەبانی ئاماژە بە کشانەوەی تیمی یەکێتی لە حکومەت و کاروبارەکانی حکومی سنوری سلێمانی و چەند بابەتێکی دیکەی تایبەت بەم دۆخەی هەرێمی کوردستان قسەی لەسەر بکات

Views: 93