دوای سەردانی بافل تاڵەبانی کۆبونەوەی بودجە دواخرا
سۆران تیڤی – بەغدا
بڕیار بوو ڕۆژی شەممەی داهاتوو کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بودجەی گشتی فیدراڵی بەرێوەبچێت، ئێوارەی ئەمڕۆ هەریەک لە بافل تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و شاسوار عبدالواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ بەغدا، هەواڵی دواخستنی کۆبونەوە ڕاگەیێندرا
بە پێی زانیارییەکان، هەریەک لە بافل تاڵەبانی و شاسوار عبدالواحید کۆبونەوە و سەردانیان بۆ لای سەرکردەکانی عیراقی دەستپێکردووە بەمەبەستی جیا کردنەوەی بودجەی پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە و هەڵوەشانەوەی کۆبونەوەی پەڕلەمانی کوردستان و کاراکردنەوەی پەرلەمان لەلایەن پارتیەوە
ئەم سەردانەی بافل تاڵەبانی و شاسوار عبدالواحید بۆ بەغدا، دوای باگەوازەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دێت کە داوای کرد پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، ئەمرۆش بەر لە بەشداری کردنی لە کۆربەندی ستراتیژی سلێمانی، بافل تاڵەبانی ڕایگەیاند کە ئەو پەیامەی سەرۆکی پارتی بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکان جدی نەبووە و ئەمجارە کڵاو ناچێتە سەری کەس
ئەمشەویش بافل تاڵەبانی و شاسوار عبدالواحید لەگەڵ هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی و نوری مالکی و هادی عامری کۆبوونەوە و چاوەڕی دەکرێت کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ سەرکردە سیاسیەکانی عئراق بەردەوام بێت


