کاروان گەزنەیی: یەکێتی لە خیانەت خۆش نابێت

13/11/2026

سۆران تی ڤی – سلێمانی

لە میانەی کۆنفرانسی وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا لە کۆتایی کۆربەندی ستراتیژی سلێمانی، سەبارەت بەو پرسیارەی رۆژنامەنوسان بۆ سێ پەڕلەمانتاری یەکێتی کە لەدەرەوی فراکسیۆنەکەیان دەنگیان بە کاراکردنەوەی پەڕلەمان دا و ڕێکارەکانی یەکێتی بەرامبەریان چین، کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند، ئەمە هەڵدەگرین بۆ کاتی خۆی و یەکێتی لە خیانەت خۆش نابێت

لە ٤ی نۆڤەمبەردا فراکسیۆنی پارتی بە هاوکاری ٨ پەڕلەمەنتاری دەرەوەی فراکسیۆنەکەی کە سێیان لە یەکێتی و سێیان لە نەوەی نوێ بوون، دانیشتنی پەڕلەمانی کوردستانی ئەنجامدا و پەڕلەمانی کاراکردەوە، بەمەش دۆخی سیاسی هەرێم چووە قۆناغێکی دیکە و ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی چووە خراپترین ئاستی

Views: 204