دوای بەغدا، بافل تاڵەبانی سەردانی عەلی باپیری کرد
سۆران تی ڤی – سلێمانی
دوا نیوەرۆی ئەمرۆ بافل تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی دادگەری کرد
بە پێی زانیارییەکان، ئەو سەردانەی بافڵ تاڵەبانی بۆ لای عەلی باپیر، بۆ ڕوونکردنەوەی ئەنجامی سەردانەکەیانە بۆ بەغدا و هەروەها دروستکردنی کۆدەنگیە لەسەر بەهەرێم کردنی سلێمانی
بافڵ تاڵەبانی ١٢ی ئەم مانگە بە یاوەری شاسوار عبدالواحید، دوای پانێلەکەی لە کۆربەندی ستراتیژی سلێمانی کە تێیدا وەڵامێکی ڕوونی دا بە پارتی دیموکراتی کوردستان کە متمانەیان بە دانیشتن و کۆبونەوەکانیان لەگەڵ پارتی نەماوە، گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییە دیارەکانی عیراق دانیشتن و کۆبونەوەیان کرد
ئەمرۆش بافل تاڵەبانی لە سلێمانی دەستی بە دانیشتن و کۆبونەوەی لایەنە سیاسیەکان کرد و لە یەکەم سەردانیشیدا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی دادگەری بەسەرکردەوە
چاوەڕێش دەکرێت دوای کۆبونەوەیان ڕاگەیێندراوێک لەسەر ئەو سەردان و دانیشتنە بڵاوبکرێتەوە


