محەمەد فەیسەڵ برادۆستی بۆ دەستی لەکارکێشایەوە ؟

15/11/2026

سۆران تی ڤی – هەولێر

پاش ئەوەی لە ٤ی نۆڤەمبەر فراکسیۆنی پارتی بە بەشداری چەند پەرلەمانتارێکی دەرەوەی فراکسیۆنەکەی دانیشتنی پەڕلەمانیان ئەنجامدا و پەڕلەمان کارا کرایەوە، یەکێک لەو پەڕلەمانتارانە، محەمەد فەیسەل کەریم خان برادۆستی بوو لەسەر لیستی یەکێتی، دوای بەشداری کردنی لە دانیشتنی پەڕلەمان، بنەماڵەی کەریمخان برادۆستی لە ڕوونکردنەوەیەکدا، ڕایانگەیاند کە ئەو بڕیارەی کوڕەکەیان بڕیاری ئەوان نیە و خۆیان لێ بێبەری کرد

لەسەر ئاستی جەماوەریش ناڕەزایی و دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە بەو پێیەی بنەماڵەی کەریمخان برادۆستی وەک بنەماڵەیەکی نێوەندگیر و دۆست لە ناو خەڵکدا ناسرا بوون، جیا لەمەش لەسەر ئاستی سیاسی ئەو دەنگدانەی پەڕلەمانتارەکەی برادۆستیەکان و دوو پەڕلەمانتاری دیکەی یەکێتی و سێ پەڕلەمانتاری نەوەی نوێ، قۆناغێکی هەستیار و گرژی لە هەرێمی کوردستاندا دروست کرد و پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی گەیاندە خراپترین ئاست لە دوای شەری ناوخۆوە

لەلایەن خۆشیەوە یەکیتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند کە یەکێتی لە خیانت خۆش نابێت و دەستبەرداری ئەو کورسیانەی نابێت

دوای ئەو ڕووداوانە ئەمڕۆ محەمەد فەیسەل کەریمخان برادۆستی نامەی دەست لەکارکێشانەوەی دایە پەڕلەمان و چاوەڕیش دەکرێت دوای پەسەندکردنی، پاڵێوراوێکی یەکێتی بچیتە شوێنی، دەنگۆی ئەوە هەیە کە لوقمان وەردی یەکێک بێت لەو پالێوڕاوانەی شوێنی محەمەد فەیسەل برادۆستی بگرێتەوە لە پەڕلەمانی کوردستان لەسەر لیستی یەکێتی

Views: 31