شاسوار عبدالواحید: عیراق سێ بژاردەی بۆ هەرێم هەیە
15/11/2026
سۆران تی ڤی – سلێمانی
شاسوار عبدالواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، بابەتێکی گرنگی ئاشکرا کرد کە پەیوەستە بە هەرێمی کوردستان و عیراقەوە
بە پێی وتەکانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، پڕۆژەیەک لە ئارادایە کە زۆر لە ئەوان و یەکێتی و پارتی گەورەترە کە سێ بژاردە بۆ هەرێمی کوردستان داندراوە، کە جیا لە شاری هەولیر و سلێمانی، شارەکانی تریش دەتوانن داوای بودجەی جیای خۆیان بکەن و لە راپرسیدا دەتوانن ئەو داوایە ئاراستەی عیراق بکەن
سێ بژاردەکانیش ئەمانەن
١. بودجەی پارێزگاکان بە جیا بنێردرێت بۆ ئەوەی ئەو ناعەدالەتیە نەمێنێت و هیچ کەسێک بە تەنها بریار لەسەر بودجە نەدات
٢. بونی دوو سەرۆکی حکومەت و دوو حکومەت لە ناو هەرێمی کوردستاندا
٣. بوونی دوو هەرێمی لە هەرێمی کوردستاندا
Views:
35


