لە (جورف ئەلسەخر) چی دەگوزەرێت ؟
سۆران تی ڤی – هەواڵ
لە ئێستادا چاوەکان لەسەر ناکۆکیەکانی نێوان کابینەی عەلی زەیدی و حزبولای عیراقیە
کۆنترؤل کردنی ناوچەی جورف ئەلسەخر دوای ئەوەی لە دەستی داعش رزگار کرا، حزبوڵای عیراقی دەستی بەسەردا گرت و یەکێکە لە ناوچە هەستیارە سوننە مەزهەبەکانی عیراق
ناوچەیەکی کشتوکاڵی نێوان پارێزگای بابل و کەربەلایە و لە رووی جوگرافیاوە، بە ناوچەیەکی هەستیار هەژمار دەکرێت
لەو ناوچەیە فێرگەی مەشق و راهێنان و کارگەی دروستکردنی درۆن و ناوچەی سەرەکی هێزی حزبولای عیراقە
لە دوا کۆبونەوەی زەیدی سەبارەت بە ناوچەی جورف ئەلسەخر، وتی هیچ دەستەڵاتیک لە سەروو دەستەڵاتی حکومەتەوە نیە و باوەرمان بە هێزەکانی خۆمان هەیە کە پارێزگاری لە هەموو ناوچەکان بکەن، وتیشی ئەگەر هێزەکانمان نەیانتوانی هیچ بکەن، داوا لە گەلەکەم دەکەم پشتیوانی ئەم هەنگاوە بکات
ناوچەی جورف ئەلسەخر ماوەی ١٠ ساڵە لە ژێر کۆنترۆڵی حزبولای عیراقی دایە و بە کۆنترۆڵ کردنی ئەو ناوچەیە لەلایەن سوپای عیراەوە، زەبرێکی کوشندە لە حزبولا و مقاومەی ئیسلامی عیراقی دەکەوێت
ئێستا سوپای عیراق ئامادەکاری دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ناوچە هەستیارە و شرۆڤەکارانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە ئامانج لەو هەنگاوە کۆنترۆڵکردنی حبزولای عیراقی و مقامەی ئیسلامی عیراقیە کە چەکدارەکانیان لە دەرەوەی سوپای عیراقن و یەکێکیشە لە داواکانی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵ کردنی هێزە چەکدارەکانی ئەو گروپانە


