لە قەزای چۆمان هەورە تریشقە هاوڵاتیەک بریندار دەکات

02/10/2026

چۆمان – باڵەکایەتی

لە گوندی (دێڵزە)ی قەزای چۆمانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەورە تریشقە لە ماڵێک دەدات و هاوڵاتیەک بریندار دەبێت

بەپێی زانیاری هاوڵاتیانی ئەو گوندە، لەو ڕووداوەدا ژنێکی تەمەن پەنجا ساڵان بریندار بووە و لەلایەن کەس و کاری و تیمەکانی فریاکەوتنەوە گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی چۆمان بۆ وەرگرتنی چارەسەری و لە ژێر چاودێری پزیشکدایە

جێی باسە لە رۆژی پێنجشەممەوە شەپۆڵێکی پچر پچری باران بارین و هەورە تریشقە چەند شارو شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و بە پێی زانیاریەکانی کەشناسی عیراق، ئەو شەپۆلی بارانە تا ڕۆژی سێشەممە بە شێوەی پچر پچر بەردەوام دەبێت

Views: 43