زەڕایەن: بە هۆی هەورە تریشقە هاوڵاتیەک گیانی لە دەستدا

02/10/2026

شوانکارێکی تەمەن ٢٤ ساڵان لە سنوری ناحیەی زەڕایەن بە هۆی هەورە بروسکەوە گیانی لە دەستدا

بە پێی زانیارییەکان ئەو هاوڵاتیە بە ڕەگەز عەرەبە و خەڵکی سوریایە و لە گوندی ئالان شوانکار بووە، دوای ڕێکارە پزیشکییەکان تەرمەکەی ڕەوانەی پزشیکی دادی سلێمانی کراوە

هەر ئەمرۆش لە قەزای چۆمان سەر بە پارێزگای هەولێر ژنێکی تەمەن پەنجا ساڵان بە هۆی هەورە تریشقەوە بریندار بوو

Views: 37