سۆران: لە دەڤەری برادۆست بەفر باری
02/10/2026
هاوکاتی ئەو باران بارینەی ئەم دوو رۆژە بە شێوەی پچر پچر چەند شارو شارۆچەکەیەکی هەرێمی کوردستان گرتەوە، لە ناوچە کوێستانیەکانی دەڤەری برادۆست و لە کوێستانی کێلەشین لە بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیەدا بەفر باریوە و لوتکەی چیاکانی سپی کردووە
ئەم کەش و هەوا گۆڕینە لە کاتێکدایە کە نرخی سوتەمەنی لە بازارەکانی هەرێمی کوردستاندا هێشتا بەرزە و هاوڵاتیان گلەیی ئەوە دەکەن کە حکومەتی هەرێم تا ئێستا نەوتی دابەش نەکردووە و هیچ وادەیەکیش بۆ دابەشکردنی ڕانەگەیێندراوە و نرخی نەوتی ئازادیش لە بازارەکاندا بۆ هەر بەرمیلێک نەوت نزیک بە ٣٠٠ هەزار دینارە
Views:
30


