تمەنی ئێرانی گەورەترین دابەزینی تۆمار کرد
03/10/2026
نرخی تمەنی ئێرانی گەورەترین دابەزینی لە مێژووی خۆیدا بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی تۆمار کرد
لە ئێستادا لە بازارەکانی ئاڵوگۆڕی پارە لە تارانی پایتەختی ئێران، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ٢٧ ملیۆن تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت
ئەم دابەزینە لە مێژووی تمەنی ئێرانیدا گەورەترین دابەزینی تۆمار کردووە بەرامبەر بە دۆلار و هاوکات لە ناوخۆی وڵاتیشدا بە هۆی ئەوم دابەزینی تمەنە سەرجەم کاڵاکان نرخیان بەرزبۆتەوە و کاریگەری نەرێنی کردۆتە سەر ژیانی ئاسایی خەلک
ئەم دابەزینە لە کاتێکدایە کە هەرەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران توندتر دەبن و چاوەرێ دەکرێت رووداوەکانی داهاتوو زیاتر نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی زیاتر تۆمار بکات
Views:
19


