مانگی ١٠ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست یەکلا دەکرێتەوە

03/10/2026

لەناوەڕاستی مانگی ١٠ کەیسی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست لەچوارچێوەی بودجەی عێراق یەکلایی دەکرێتەوە

کارۆخ عبداللە گوڵاوی نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێم ، بڵاوی کردۆتەوە کە لە ناوەراستی مانگی ١٠ی ئەمساڵ، کەیسی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست لە چوارچێوەی بودجەی عێراق یەکلایی دەکرێتەوە، هەر لەکۆتای مانگی ١٠ دێتە پەڕلەمان بۆ تێپەڕاندنی ، تائێستا هەموو شتێک باش ڕۆشتووە ، ئەگەر دۆخی عێراق لەپڕا نەگۆڕێت ، یاخود لەناو گفتوگۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆمەڵێک کەیس و داواکاری هەرێم پشتگوێ نەخرێت یان کار لەسەر پشک و ڕێژە نەکرێت . یاخود هەرێم لەپێناو بەرژەوەندی هێزە چەکدارەکان کەیسی ئێمە بکاتە پاشکۆ، ئێمە لە ڕیزبەندی حەوتەمی داواکاریەکانی هەرێمین .

Views: 21