سەرۆکی هەرێم: بەوپهڕی ڕێز و پێزانینەوە یادی سەرکردەیەکی گەورەی نیشتمانی دەکەینەوە
03/10/2026
نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ نۆیەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مام جەلال. دەنوسێت:
لە ساڵیادی کۆچی دواییی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانیدا، بەوپهڕی ڕێز و پێزانینەوە یادی سەرکردەیەکی گەورەی نیشتمانی دەکەینەوە کە ژیانی خۆی بۆ خەبات لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستان و خزمەتکردنی عێراق تەرخان کرد و لە سەختترین قۆناغەکاندا دەنگی گفتوگۆ، لێکگەیشتن و کاری پێکەوەیی بوو.
باشترین وەفاداری بۆ یاد و میراتی مام جهلال ئەوەیە کە گفتوگۆ، تهبایی و یهکڕیزی بکەینە ڕێگەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و پێکەوە کار بکەین بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی هاوبەشی و سەقامگیری لە عێراق.
Views:
28


