پارتی دیموکراتی کوردستان رێباز حەملان کاندید دەکاتەوە
05/10/2026
پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێباز حەملان بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە کاندید دەکاتەوە
پاشئەوەی لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ متمانەبەخشین بە حکومەتەکەی عەلی زەیدی، ڕێباز حەملان کاندیدی پارتی بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، نەیتوانی متمانەی پەرلەمانتارانی بەدەست بهێنێت، دواتریش رێباز حەملان لە دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵای لەسەر شێوازی دەنگدانەکە تۆمارکرد، پارتی دیموکراتی کوردستان دووبارە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کاندیدی دەکات
شێروان دوبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ڕێباز حەملان کاندیدی پارتیە بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردەوە چونکە دادگای فیدراڵیی عێراق لە دژی ڕێباز حەملان بڕیاری نەداوە.
Views:
21


