فەرەنسا – بەلجیکا ئەمشەو ٩:٤٥ بە کاتی کوردستان
05/10/2026
ئەمشەو فەرەنسا لە ستاد دو فرانس میوانداری بەلجیکا دەکات، لە یارییەکی گرنگی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا. فەرەنسا بە ٧ خاڵ لە سەرەوەی گروپەکەیە، بەڵام بەلجیکا تەنها یەک خاڵ لە دوایە و بە بردنەوە دەتوانێت هاوتای فەرەنسا ببێت.
فەرەنسا دەیەوێت دووەمین بردنەوەی لە بەلجیکا مسۆگەر بکات، لە کاتێکدا بەلجیکا بەدوای تۆڵەکردنەوەی شکستەکەی لە بروکسلە. و یارییەکە کاتژمێر ٩:٤٥ی ئێوارە بە کاتی کوردستان دەست پێدەکات و ڕاستەوخۆ لەسەر شاشەی کەناڵی سۆران و ماڵپەری کەناڵ لە بەشی پەخشی راستەوخۆ بینەری بن
Views:
16


