مەسرور بارزانی: پشوودرێژیی ئێمە سنووری هەیە
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە ئاهەنگی دەرچوانی زانکۆی دهۆک لە بەشێکی وتارەکەیدا داوای لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کرد پەرلەمانی کوردستان کارا بکەنەوە و بە خێرایی هەنگاو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بنێن.
مەسرور بارزانی جەختی کردەوە کە پشوودرێژیی لایەنەکەی بێسنوور نییە و پێویستە پرۆسەی سیاسیی هەرێم زیاتر لەوە دوا نەخرێت.
ئەو وتی، لایەنە سیاسییەکان دەبێت بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن و پەرلەمانی کوردستان بگەڕێنەوە سەر کاری خۆی، بۆ ئەوەی حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئامادەن بۆ بەرژەوەندیی گشتی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە هەندێک مافی خۆیان خۆشبین، بەڵام لە هەمان کاتدا پێویستی بە کۆتاییهێنان بە دواخستنی پێکهێنانی حکومەت هەیە.
مەسرور بارزانی وتی، هەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی هەستیاردا دایە و پێویستە لایەنە سیاسییەکان بە هاوکاریی یەکتر، دامەزراوەکانی هەرێم چالاک بکەنەوە و حکومەتی نوێ پێکبهێنن.


