قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هاوکاریی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە دەکەین
05/10/2026
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دانیێل کرێبەر، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، کۆبووەوە و لەسەر کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان و دۆخی هاوکارییەکان گفتوگۆیان کرد
تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی ئەڵمانیای کرد و ڕۆڵ و هاوکارییەکانی ئەڵمانیا، بە تایبەتی لە پشتیوانی و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە، بە گرنگ باس کرد
ئەڵمانیا لە سەرەتای شەڕی داعشەوە لە هەرێمی کوردستان پشتیوانی و راهێنانی پێشمەرگەی کردووە، بەڵام لە کۆتایی ئەیلولی ٢٠٢٦ هێزەکانی خۆی لە عێراق کشاندووەتەوە
Views:
25


