هێرشی داعش بۆ سەر پۆلیسی فیدراڵی لە حەویجە: پۆلیسێک کوژرا

05/10/2026

چەکدارانی داعش لە ناوچەی دنادیش لە سەر بە قەزای حەویجەی کەرکووک، بە قەناسەوە هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی پۆلیسی فیدراڵی، بە پێی زانیارییەکان هێرشەکە بۆ سەر فەوجی سێی لیوای نۆی پۆلیسی فیدرالی بووە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا، پۆلیسێک بە ناوی بەکر ماج گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەک ئەندامی تری هێزەکەش بریندار بوون

Views: 28