دکتۆرێکی کورد پلەی ٢٨ی جیهانی بەدەستهێنا

05/10/2026

د. پاوان سیروان دزەیی لە نێوان هەزار توێژەری پێشەنگی جیهاندا پلەی ٢٨ی بەدەستهێنا

د. پاوان سیروان فارس دزەیی، توێژەری کورد و پسپۆڕی فیزیۆلۆژی، لە پۆلێنبەندی نێودەوڵەتی هەزار توێژەری پێشەنگی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٦، لە بواری کەناڵ و وەرگرەکانی ئایۆن توانیویەتی پلەی ٢٨ی جیهانی بەدەستبهێنێت

بەپێی ئەم هەڵسەنگاندنە، د. پاوان سیروان دزەیی نمرەی کاریگەریی توێژینەوەی ٩٤.٣٤ ـی بەدەستهێناوە، کە ئەمەش نیشانەی ئاستی بەرزی کاریگەریی بەرهەمە زانستی و توێژینەوەکانیەتی لەم بوارەدا

ئەم پۆلێنبەندییە کاریگەری و بەرهەمی توێژینەوەکان و چالاکییە زانستییەکانی توێژەران لە ماوەی ٢٠٢١ تا ٢٠٢٥ هەڵدەسەنگێنێت

د. پاوان لە بوارەکانی فیسیۆلۆژی جەستە، فیسیۆلۆژی دەماری و توێژینەوە لەسەر خانەکانی مێشک کار دەکات و لە ئیتالیاش بەشداریی پرۆژەی دروستکردنی «مێشکی دیجیتاڵی/ڕۆبۆتی» بۆ توێژینەوەی نەخۆشییەکان دەکات

Views: 20