جەمال کۆچەر: بەبێ ڕێککەوتنی سیاسی، پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٧ جێگیر ناکرێت

06/10/2026


جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت بەبێ ڕێککەوتنی سیاسی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، ناتوانرێت پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ جێگیر بکرێت

کۆچەر جەختی لەوە کردەوە کە بابەتی پشکی بودجەی هەرێم تەنها بابەتێکی یاسایی نییە، بەڵکو پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە ڕێککەوتنی سیاسی نێوان هەرێم و بەغداوە هەیە

ئاماژەی بە گرنگی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سیاسی کرد، بۆ ئەوەی مافی دارایی و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی داهاتوودا بە شێوەیەکی جێگیر دیاری بکرێت

Views: 26