سلێمانی: تەرمی هاوڵاتیەک لە گردی سەیوان دۆزرایەوە

06/10/2026

ئەمشەو لە گردی سەیوان لە شاری سلێمانی تەرمی هاوڵاتیەک بە مردووی دۆزرایەوە

بە پێی زانیارییەکان، ئەم هاوڵاتیە ناوی محمد پێنجوێنیە و دانیشتوی شاری سلێمانیە، ناوبراو یەکێکە لە کاسبکارانی شارەکە

سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە بە بڕی ٢٥ ملیۆن دینار لە ماڵەوە دێتە دەر بۆ ئەوەی پارەی قەرزی کارەبای نیشتمانی بداتەوە

دوای ئەوەی لەگەڵ شۆفێرێکی تەکسی سەردەکەوێت، ناوبراو بێ سەر و شوێن دەبێت و تا لە شەودا تەرمەکەی لە گردی سەیوان بە مردوویی دۆزرایەوە

زانیارییەکان ئەوە دەردەخەن کە ناوبراو لەلایەن خاوەن تەکسیەکەوە کوژرابێت و پارەکەی بردرابێت

دوای دۆزینەوەی تەرمی ناوبراو، رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کوشتنی دەستپێکراوە

Views: 24