لالش: ئەمڕۆ جەژنی (جەما)یە
ئەمڕۆ جەژنی جەمیەا، کە یەکێکە لە گرنگترین جەژنە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانی ئێزدییەکان، لە پەرستگای لالش ئەنجام دەدرێت و بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت
لە ماوەی ئەم جەژنەدا، ئێزدییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان و وڵاتانی جیهان، بۆ بەشداریکردن لەو رێوڕەسمە ئایینییە سەردانی پەرستگای لالش دەکەن و هەموویان لەوێ کۆدەبنەوە
جەژنی جەما لە شەشەمین ڕۆژی مانگی ئۆکتۆبەر دەست پێدەکات و لە ماوەی حەوت ڕۆژدا چەندین رێوڕەسم و نەریتی تایبەتی ئێزدی بەڕێوە دەچێت
بەپێی نەریتی ئێزدییەکان، لە یەکەم ڕۆژی جەژنەکەدا سەمای ئایینی ئەنجام دەدرێت و لە ڕۆژانی دواتردا، بەشداربووان بە دەوری مەزار و شوێنە پیرۆزەکانی پەرستگای لالشدا دەخولێنەوە
یەکێک لە نەریتە تایبەتەکانی ئەم جەژنەش بەشداریکردنی رێوڕەسمەکانە بەبێ پێڵاو، بەپێی دابونەریتی ئێزدییەکان، هەموو ئەو کەسانەی بەشداری لە رێوڕەسمەکان دەکەن، دەبێت پێڵاوەکانیان دابنێن و بەبێ پێڵاو بەشداری بکەن
ئەم نەریتە تەنها بۆ ئێزدییەکان نییە، بەڵکو میوانان و سەردانکەرانی نا ئێزدیش دەگرێتەوە کە بۆ بەشداریکردن یان سەردانی پەرستگای لالش دەچنە ئەوێ


