پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠٢٧دا بە 12.70٪ دیاریکراوە
06/10/2026
بەغدا: ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، فالح الساری، وەزیری دارایی عێراقی بانگهێشت کرد بۆ گفتوگۆ و تاوتوێکردنی ماددە و بڕگە سەرەکییەکانی پرۆژەی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٧، پێش ناردنی بۆ پەرلەمان
لە کۆبوونەوەکەدا، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢٧یش بووە یەکێک لە بابەتەکانی گفتوگۆ
حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کردووە پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٧، لەسەر بنەمای دەرئەنجامی دوایین سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق دیاری بکرێت
بەڵام، بەگوێرەی قسەی پەرلەمانتارانی کوردی بەشدار لە کۆبوونەوەکە، لە پرۆژەی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٧دا، پشکی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی ١٢.٧٠٪ دیاریکراوە، نەک ١٤.١٤
پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٧، دوای تەواوکردنی پێداچوونەوە و گفتوگۆ لەسەر ماددەکانی، بۆ پەرلەمانی عێراق دەنێردرێت
Views:
26


