وادەی وەستاندنی خزمەتگوزارییەکانی کۆڕەک بۆ یەک مانگ درێژکرایەوە
دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق وادەی وەستاندنی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمی بۆ بەکارهێنەران تا ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ درێژکردەوە
پێشتر کۆتایی مانگی ئەیلوول بۆ دەستپێکردنی کوژاندنەوەی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکە دیاریکرابوو
بڕیارە نوێکە بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و دانانی کاتی زیاتر بۆ پاراستنی هەژمارە دیجیتاڵییە پەیوەستەکان بە ژمارەکانی کۆڕەکە
دەستەکە داوا لە بەکارهێنەران دەکات لەم ماوەیەدا ژمارەیەکی ئاسیاسێڵ یان زەین عێراق بۆ هەژمارەکانیان زیاد بکەن
هەروەها داوا کراوە ژمارەی باوەڕپێکراوی هەژمارەکان نوێ بکرێتەوە و ڕێگەکانی بەدیل بۆ سەلماندن، وەک ئیمەیڵ و بەرنامەکانی سەلماندن، کارا بکرێن
دەستەکە هۆشداری داوە کە ١ی تشرینی دووەم کۆتا وادەیە و دوای ئەوە رێکارە یاسایی و ڕێکخستنییەکان جێبەجێ دەکرێن
بەڵام جەختی لەوە کراوەتەوە کە ئەم رێکارانە بە مانای فڕێدانی سیمکارتی کۆڕەک نییە، بەڵکو بۆ پاراستنی هەژمارە دیجیتاڵییەکان و مافەکانی بەکارهێنەرانە


