باڵەکایەتی: هاوڵاتیەک لە دارگوێز بەردەبێتەوە و گیان لە دەست دەدات
06/10/2026
هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٥ ساڵان لە گوندی پیرۆمەری، سەر بە قەزای چۆمان، لە کاتی لێکردنەوەی گوێز لەسەر دارێک بەردەبێتەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا
ئەو هاوڵاتییە ناوی (محەمەد مەلائەمین پیرۆمەری)ـە و پیشەی پۆلیس بووە.
دوای ڕووداوەکە بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران گوازراوەتەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لە دەستداوە
تەرمەکەی ئێستا لە پزیشکی دادی سۆرانە و چاوەڕێی تەواوبوونی ڕێکارە پزیشکی و یاساییەکانە بۆ ڕادەستکردنەوەی بە کەسوکاری
Views:
36


