مێسی ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەکات
06/10/2026
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتین، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆتا یاریی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی دەکات
لە شاری ڕۆزاریۆ، بە مەبەستی ڕێزلێنان لە مێسی، درێسێکی گەورەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە ژمارەی ١٠ و وشەی «سوپاس» نمایش کراوە
مێسی لە پەیامێکی ماڵئاواییدا وتوویەتی کاتی ئەوە هاتووە بە ئارامی لە هەڵبژاردەکە دووربکەوێتەوە، چونکە هەموو توانای خۆی بۆ ئەرجەنتین بەکار هێناوە
دەشڵێت: درێسی ئەرجەنتین خەون و شانازیی ژیانی بووە و سوپاسی هاندەرانیشی کرد بۆ خۆشەویستی و پشتگیریی بەردەوامیان
Views:
22


