Author: Soran tv

قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هاوکاریی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە دەکەین

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دانیێل کرێبەر، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، کۆبووەوە و لەسەر کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان و دۆخی هاوکارییەکان گفتوگۆیان کرد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی ئەڵمانیای…

لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی زانکۆی کۆیە ١٢ پاسی کارەبایی وەردەگرێت

زانکۆی کۆیە ڕایگەیاند، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، پرۆسەی دابینکردنی ١٢ پاسی کارەبایی بۆ زانکۆکە دەستی پێکردووە. زانکۆی کۆیە لە ڕاگەیاندنێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم هەنگاوە…

مەسرور بارزانی: پشوودرێژیی ئێمە سنووری هەیە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە ئاهەنگی دەرچوانی زانکۆی دهۆک لە بەشێکی وتارەکەیدا داوای لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کرد پەرلەمانی کوردستان کارا بکەنەوە و بە خێرایی هەنگاو بۆ پێکهێنانی حکومەتی…

عێراق: هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ٢٠٢٧ بەڕێوەدەچێت

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی پلان و خشتەکارییەکانی کۆمیسیۆن، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ساڵی ٢٠٢٧ بەڕێوەدەچێت. بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیای پەرلەمانی عێراق، لیژنەی دارایی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی عودەی…

سلێمانی ــ هەموو تیمە خزمەتگوزارییەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشی

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پێشبینییەکانی کەشوهەوا و ڕاپۆرتەکانی کەشناسی سەبارەت بە گەیشتنی شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، هەموو تیمە خزمەتگوزاری و فریاگوزارییەکانی خۆی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشیی…

پارتی دیموکراتی کوردستان رێباز حەملان کاندید دەکاتەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێباز حەملان بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە کاندید دەکاتەوە پاشئەوەی لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ متمانەبەخشین بە حکومەتەکەی عەلی زەیدی، ڕێباز حەملان کاندیدی پارتی بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، نەیتوانی متمانەی…